بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کومیتەی لاینگرانی کۆمەڵە لە هەولێر

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۰ی مانگی مەی ۲۰۱۹ی زایینی ژمارەیەک لە ئەندامان و لاینگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە شاری هەولێر لە گەڵ کومیتەی لاینگرانی کۆمەڵە کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد. ئەم کۆبوونەوە لە دوو تەوەری سیاسی و تەشکیلاتی پێکهاتبوو کە سەرەتا لە لایەن هاوڕێ سامان ریشەساحێب بەرپرسی کومیتەی لاینگرانی کۆمەڵە قسەو باسێک لە سەر دواپێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە پێشکەش بە بەشداربووان کرا. تەوەری دووهەم لە سەر خولی نوێی کار و چالاکییەکانی کومیتەی لاینگران بوو کە هاوڕێیانی بەشدار بوو را و بۆچوونی خۆیان لە سەر خاڵە دیاریکراوەکان دەربڕی. لە کۆتاییدا بە تێکڕای دەنگ کومیتەی نوێی هەولێر دەست نیشان کرا بۆ قۆناغی نوێی کار و چالاکییەکان.

ئه‌م بابه‌ته 446 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:14:12/05/2019