ڕەبەت/ گیان لە دەست دانی دۆستێکی دڵسۆز و بە وەفای کۆمەڵە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژ کاک سەلیم زارعی کوڕی حاجی عەزیزی شندڕەی ڕەبەت لە کاتی نۆژەن کردنەوەی خانووەکەی، دەکەوێتە ژێر دیوار و بە داخەوە لە تەمەنی ٤٧ ساڵی دا گیانی لە دەست دەدات

کاک سەلیم و بنەماڵەکەی لە دۆستان و تێکۆشەرانی دیرێنی کۆمەڵە لە سەردەمی ڕژیمی پاشایەتییەوە تا ئێستای کۆمەڵە بوون لە ناوچەی ڕەبەت و سەردەشت و جێگەی ڕێز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکەن.

کاک سەلیم تا دواهەناسەی لە دۆستان و دڵسۆزانی بە وەفای کۆمەڵە مایەوە.

بەناوی کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە بۆنەی مەرگی ناوادەی کاک سەلیم زارعی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.


کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی



ئه‌م بابه‌ته 201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:09:15/08/2019