هه‌ولێر\ سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەردانی پەیوەندییه‌کانی یەکێتی نیشتمانی کرد

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەردانی دەفتەری پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمنای کوردستانی كرد لە هەولێر و لە لایەن به‌ڕێزان سەعدی ئەحمەد پیرە ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی یه‌كێتی نیشتمان و مامۆستا عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکیێتی نیشتمانی پێشوازی لێ کرا.
له‌و دیداره‌دا وێڕای ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تووند و تۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، بیروڕا له‌باره‌ی دواین پێشهات و گۆرانكاریه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی و نیزامی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ئاڵوگۆر و هه‌روه‌ها گفتوگۆ دهر‌باره‌ی نه‌خشه‌ی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا

به‌ڕێز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، سررنج و گوشه‌نیگا و تێروانینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی گشتی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی خسته‌روو

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی له‌ وته‌كانیدا باسی له‌وه‌ كرد کەکۆمەڵەی شۆڕشگێڕ خوزیارییه‌كڕیزی نێوان هێزو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و هیواشی خواست كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان كێشه‌و گرفتێكیان نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌موو لایه‌ك هه‌م له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و هه‌م‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌تر به‌ڕێوه‌بچێت.


ئه‌م بابه‌ته 489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:43:13/10/2019