شنۆ/ پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

 

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاک قادر ئیبراهیمی ناسراو بە "قادر مەولوودیپێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە شاری شنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

هاوڕێ قادر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ و دەست پێکی شۆڕشی کوردستان لە دوو قۆناغی ٥٧ و ٥٩ لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە خەباتی کرد و پێشمەرگە بوو. هاوڕێ قادر کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگەی ڕێزی ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو و پاش گەڕانەوەشی بۆ ناوخۆی ئەو ڕێز و خۆشەویستییە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەی خۆیانی بۆ خۆی دەستەبەر کردەوە

لە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. کۆمەڵگای کوردستانی ئێران پڕ لەو پێشمەرگە دێرینانەی کە تا دوا هەناسەی ژیانیان بە ئامانج و ئارمانەکانی بزووتنەوەی نەتەوەکەیان وەفادار مانەوە و سەرەڕای هەموو مەینەتییەک چۆکیان بۆ دوژمن دانەدا. یادی کاک قادر و هەموو گیان بەختکردووانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد بەرز و بەڕیز بێت


ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویی


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:11:26/10/2019