بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکۆژییەکانی دەیەی شەستی هەتاوی

بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکۆژییەکانی دەیەی شەستی هەتاوی

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکۆژییەکانی دەیەی شەستی هەتاوی ڕۆژی شەممە ٢٩ی مانگی ئاگوست لە لایەن کۆمەڵێک کەسایەتی و ڕێکخراوی سیاسیی ئێرانی ئاکسیۆنێک لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆوە تا ٥ی ئێوارێ لە ئامستڕدامی وڵاتی هۆڵەند بەڕێوە چوو.
لەم بۆنەیەدا پەخشان و تارگەلێک لە لایەن چەندین کەسایەتی و بەندکراوی سیاسیی ساڵانی ڕابردوو پێشکەش بە بەشداروبون کرا، هەروەها جیا لە پێشانگایەکی وێنەی ئیعدامەکانی دەیەی شەستی هەتاوی کۆمەڵیك سروودی شۆڕشگێرانەش مەیدانی ناوەندیی «دام»ی ئامستڕدامی دەهەژاند کە سرنجی بەشداربووان و  ڕێبوارانی مەیدانی سەرەکی شاری ڕاکێشابوو.
یەکێک لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵکۆژیی ناو زیندانەکانی تاران و دوروبەر بوو، لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا بە فەرمانی خۆمەینی زۆربەی بەندکراوانی بەندیخانەکانی تاران بە کۆمەڵ ئیعدام و بە بێ ناو نیشان لە گۆرستانی «خاوەران» بە کۆمەڵ و بە دوور لە چاوی بنەماڵەکانیان ئەسپەردەی خاک کران.  
هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە بەشداربووانی چالاکی ئەم ئاکسیونە بوون و لە میانەی ئاکسیوندا وێڕای مەحکووم کردنی تاوانی فەرمانی جیهادی خۆمەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی و شەپۆلی ئیعدامەکانی خەڵخاڵی وە هەروەها دۆخی ئێستای کوردستانیان لە گەڵ بەشداربووان و ڕێبواران خستە بەر باس و گفتوگۆ. 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند


ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:36:03/09/2020